By: Hunar Kamal Qader
Herdn Ibrahem Ahmad
یۆرگن هابرماس ( Yurgen Habremas)
له ژیانی فەلسەفەی هاوچەرخی
ئەڵمانی، یۆرگن هابرماس بە نیشانەیەكی جیاكەرەوە دادەنرێت، چونكە لەیەك كاتدا پێشڕەوی
وتاری رەخنەیی و فەلسەفی و سیاسییە. زیاتر لە پەنجا ساڵیشە دەنگێكه، زۆرترین ئامادەیی
و كاریگەری بەسەر ژیانی رۆشنبیری ئەڵمانیا هەیە.
یۆرگن هابرماس لەساڵی
1929 لەشاری (دۆسیلدۆرڤ) ی پایتەختی ولایەتی باكووری راین و ویستڤالیای ئێستا هاتۆتە
دونیا. لەباوەشی خانەوادەیەكی سەر بە چینی ناوەند پێگەیشتووە. رووخانی (رایخی سێیەم)
و دەركەوتنی رووە ناشیرنەكەی سەردەمی نازییەت، كاریگەری زۆری لەسەر پێگەیشتنی كۆمەڵایەتییانەی
كردووە. هەر ئەمەش بوو پاڵی پێوەنا خۆی بە (بەرهەمی دووبارە پەروەردەكردنەوە) وەسف
بكات. ئەو دووبارەیەی كە لەكاتی پراكتیزەكردنی میتۆدی سیاسەتی (هەڵكێشانی نازییەت)،
كۆمەڵگەی ئەڵمانی بەخۆیەوە بینی، كە دوای تەسلیم بوونی نازییەت، دەسەڵاتی داگیركەر
لەو وڵاتە پەیڕەویان كرد. لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی، كەچی كاریگەری رابەرەكانی قوتابخانەی
فرانكفۆرت، ئەوانەی كە لەبەر زەبر و زەنگی نازیەكان(1934-1950) ناچاربوون وڵات بەجێبهێلن
و بەرەو ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرهەڵبگرن، بەسەر تیۆرە رەخنەییەكەی، زۆر
بوو. تیۆری (بەرگریكردنی عەقڵییانە لە بەها و دەستكەوتەكانی چاخی رۆشنگەری و ئازادكردنی
خودی ئادەمیزاد لە دەمارگرژی نەتەوەیی و كۆنەپەرستی و دەمارگرژی).
-----------------------------------
میشێل فۆكۆ ( Michel Foucault)
میشێل فۆكۆ لە پواتیەی
فەرەنسا لەساڵی 1926 هاتۆتە دنیاوە. لەساڵی 1952 لیسانسی دەرونناسی وەرگرت و لە
نەخۆشخانە دەرونییەكان سەرقاڵی كاركردن بوو. ساڵی 1966 دكتۆرای لەبواری فەلسەفەدا
وەرگرتوەو لەساڵی 1970 بەسەرۆكی بەشی(مێژووی بیرۆكەكان)ی زانكۆی باوەڕپێكراو(كۆلیژی
دوهەمی فەرەنسا) هەڵبژێردرا و دواتر لە ساڵی 1984 بەنەخۆشی ئایدز كۆتایی بە ژیانی
هات. فۆكۆ لەژێر كاریگەری فەیلەسوفانی وەك نیتشە و هایدگەر ، بە پەیوەندی نێوان
زانست، دەسەڵات و حقیقەت ئاشنابوو. ئەگەر بتوانین كارەكانی فۆكۆ تەنها بۆ بابەتێك
كورت بكەینەوە جگە لە گرفتی(سیستەمەكانی حقیقەت) هیچی دی نیە، واتە پەیوەندیەك
كە زانست لەگەڵ دەسەڵات دروستی دەكات و لەو رێگەیەوە خۆی وەك تاقانەی حەقیقەتی
شیاو دەناسێنێ.
-----------------------------
جۆرجۆ ئاگامبێن (Giorgio Agamben) (لەدایكبووی ١٩٤٢ لە ڕۆما) فەیلەسووفێكی ئیتالیاییە كە زۆرتر بە هۆی
كتێبگەلێكی وەك ڕەوشی ئاوارتە و هۆمۆ ساكەر ناسراوە.
بە ناوبانگترین كتێبەكانی
ئاگامبێن بریتین لە هۆمۆ ساكەر(Homo Sacer)، ڕەوشی ئاوارتە (State of Exception) و ھەروەھا زمان و مەرگ.
--------------------------------
هربرت ماركۆز ( Herbrt Marcuse) 1898 - 1979
یەكێكە لەو كۆمەڵناس و رووناكبیرە
ئەڵمانی و ئەمریكییەی كە لە بەرلین لە خێزانی یەهودی لە دایك بووە. بەشدار لە جەنگی
جیهانی یەكەم كردووە، ئەم كۆمەڵناسە خوێندنەوەی بەهاداریان هەیە دەربارەی (سایكۆلۆجیای
سیاسەت)، كە دونیابین و كارەكتەری سیاسیی بوو. كە هاوڕێیەتی لە قوتابخانەی فرانكفۆرت
لە پاڵ ماكس هۆركایم و تیۆدۆر ئەدۆرنۆ هەبوو. وەك پسپۆرێكی شارەزا لەو قوتابخانە فكریەدا
(فرانكفۆرت)كاری دەكرد لە بواری فەلسەفە و سیاسەتدا. دواتر لێكلۆنیەوە لە سایكۆلۆژیای
سیاسی بووە بابەتی سەردەم لە گەلێك وڵاتانی
دیكەی ئەوروپای رۆژئاوا هەر لە بەریتانیاوە بگرە وەك هەردوو زانكۆی كامبریج و ئۆكسفۆرد
كە چەندها كۆرسی هەمەرەنگ پێشكەش كرا لەسەر بابەتی پەیوەندیدا بەو مەعریفەیە.
----------------------------------
( ژیل دولوز - Gilles Deleuze )
فەیلەسوف و رەخنەگری ئەدەبی
و سینەمایی فەرەنسییە، لە پاریس لە ساڵی 1925 لە دایك بووە و لە ساڵی 1995 كۆچی دوایی
كردووە، زۆربەی ژیان لە پاریس بووە، پەرتووك و لێكۆڵینەوەی زۆری هەیە لەسەر فەلسەفە
و كۆمەڵناسی، هەروەها گرنگییەكی زۆری بە لێكۆڵینەوە و خوێندنەوەی مێژووی فەلسەفە دەدا.
كاریگەر بوو بە نیشتە و كانت و برجستون و سپینوزا.
------------------------------------
ئاڵان تۆرین (Alain Touraine)
بەیەكێك لە گرنگترین كۆمەڵناسانی
هاوچەرخ دادەنرێت، بنەچەی فەرەنسییە، لە ساڵی 1925 لە دایك بووە، كاری توێژەری بووە
لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەرەنسی تا ساڵی 1958. بە دامەزرێنەری ناوەندی
لێكۆڵینەوەی كۆمەڵناسی كار لە زانكۆ شیلی لە ساڵی 1960 دادەنرێت. پاش گەشەكردنی كۆمەڵگای
پیشەسازی گرنگییەكی زۆری بە لێكۆڵینەوەی بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی دەدا، كتێبگەلێكی زۆری
لەم بوارەی دا هەیە. پاشان ناوبانگی زۆر لە ئەوروپا و ئەمریكا لاتینی دەركرد ئەوەبوو
خەڵاتی ئەمالیفی ئەوروپی بۆ زانستی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵناسی لە ساڵی 1998 بەدەست هێنا.
لە ساڵی 2004 دكتۆرای شانازی لە زانكۆی فالبرایسۆ لە شیلی وەرگرت. لە ساڵی 2006 پلەی
دكتۆرای شانازی لە زانكۆی نیشتمانی مایوردی سان ماركوس وەرگرت.
-----------------------------
بیار بۆردیۆ (Pierre Bourdieu)
- (1930 - 2002)
یەكێكە لە دیارترین كۆمەڵناسانی
فەرەنسی، ناوبانگی و دەركەوتنی ئەو كۆمەڵناسە لە دوای دەركردنی كتێبی میرات و دووبارە
بەرهەمهێنانەوە لەگەڵ (جۆن كلۆد باسرۆن)، دووبارە چاپكردنەوەی لە كۆتایی حەفتاكان.
ناوبانگی ئەو كۆمەڵناسە فەرەنسییە، دەگەڕێتەوە
بۆ بەشداری كردنی لەگەڵ داواكاری چینی خۆپیشاندەران و بەرهەڵستكاران و كۆنتڕۆڵكردنی
كۆمەڵگا، لە رێگەی شیكردنەوەی ماددی و بەرهەمهێنانی رۆشنبیری و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی
بونیادی كۆمەڵگا.
-------------------------------------
ئەنتۆنیۆ گیدنز (Anthony Giddens)
كۆمەڵناسێكی ئینگلیزی هاوچەرخە،
لە ساڵی 1938 لە دایك بووە، بەناوبانگە بە داڕشتنی تیۆری بونیادنانەوە. هەروەها ناسراوە
بە داڕێژەری تیۆری (الكلانیە) لە كۆمەڵگای هاوچەرخ. دەرچووی زانكۆی (هل) لە ساڵی
1959 پسپۆری لە زانستی كۆمەڵایەتی و دەروونزانی هەیە. لە زانكۆی كامریجی بەریتانی دكتۆرا
لە فەلسەفە بەدەستهێناوە لە ساڵی 1961. بە یەكێك لە بەناوبانگترین كۆمەڵناسی مۆدێرن
دەژمێردرێت، زیاتر لە 34 كتێبی هەیە و بۆ زیاتر لە 39 زمان وەرگێڕدراوە.
----------------------------------------------------
تیۆدۆر ئەدۆرنۆ Theodor Adorno - (1903 - 1969)
بەیەكێك لە پێشەواكانی دەمەزرێنەری
قوتابخانەی فرانكفۆرت و پەیمانگای كۆمەڵزانی دادەنرێت، بەناوبانگە بە لێكۆڵینەوەی هونەر
و زانستی مۆسیقا و كۆمەڵگای سەرمایە، خاوەنی تیۆری رەخنەگرییە، كاریگەرە بە كارەكانی
فرۆید و ماركس و هیگل. بە بونیادنەری كۆمەڵگای هاورچەرخ دادەنرێت، هەروەها بە یەكێك
لە بەناوبانگترین زانای سەدەی بیستەم دادەنرێ لە فەلسەفە و جواناسی. لە ساڵی1934كۆچی
كرد بۆ ئینگلترا، پاشان چوو بۆ ئەمەریكا لە ساڵی
1948 ئەمەش پاش هاتنە سەر تەختی نازییەكان لە ئەڵمانیا. دواتر گەڕایەوە بۆ فرانكفۆرت
لە ساڵی 1949 هەر لە هەمان زانكۆ (فرانكفۆرت) بۆتە مامۆستا.
------------------------------
ژین باودیلارد (Jean Baudrillard):
لە 27ی تەمموزی 1929 لە
فەرەنسا لە دایك بووە، لەساڵی 2007 كۆچی دوایی كردووە، فەیلەسوف و كۆمەڵناس و شیكەرەوەی
سیاسی بووە، هەروەها ئارەزووی وێنەگرتنی هەبووە، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی
مۆدێرنیتەو كارەكانی لە چوارچێوەی پۆست مۆدێرنیزم و بەتایبەتی پۆست بونیادخوازییە.
زمانی ئەڵمانی لە سۆربون و پاشان كۆمەڵناسی لە پاریس لەنێوان ساڵانی (1958 - 1966)
خوێندووە. وەك وەرگێرو رەخنەگری فەلسەفی و كۆمەڵناسی كاری كردووە، لە ساڵی 1966 دكتۆرای
بەدەست هێناوە، كاری وەرگێری لە كتێبەكانی پۆترس وایس، بەرتۆلت برێكت، كار ماركس و
ویلیام ئیمێل.










Hiç yorum yok:
Yorum Gönder