By: Hunar Kamal Qader
SOCIAL TECHNOLOGY
كۆمه‌ڵگای ئه‌لكترۆنی
هه‌رچه‌ند زاراوه‌ی كۆمه‌ڵگای
ئه‌لكترۆنی هێشتا له نووسراوه كۆنه‌ڵناسییه‌كاندا هێنده به‌كارهێنانێكی چه‌مكییانه‌ی
وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام په‌یدابوونی شێوازی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی
ئامێره تایبه‌ته‌كاندا، له‌ناو تۆڕه گه‌وره‌كانی زانیارییدا {ئینته‌رنێت} هه‌روه‌ك:
خۆشه‌ویستیكردن، كۆنفرانس، مونازه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی و... بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له
فه‌زای ئه‌لیكترۆنیدا جۆرێك له كۆمه‌ڵگای مه‌جازی وه‌دیبێنن. له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا
ڕێسای چوونه نێو ژیان له حاڵی شكڵگرتندایه. به‌م پێیه ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی كه ئێستا چه‌ندین قه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ په‌یدابووه و ئه‌م فه‌زایانه‌ش
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. شاڕێگه‌كانی
زانیارییه‌كان له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی" كولتووریی و ئابوورییه‌وه چه‌ندین فه‌زای
دیاریكراو بۆ مرۆڤه‌كان وه‌دیده‌هێنن. فه‌زاگه‌لێك به‌شێواز و توخمی تازه‌وه. فه‌زاگه‌لێك
به‌بێ سنووری جوگرافی و سیاسی و دواجار ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه شێوه‌یه‌ك له مرۆڤی له
هه‌موو جێیه‌ك ئاماده ده‌داته ده‌ست. ئه‌م شاڕێگایانه كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر
ئابووری، په‌روره‌رده، په‌یوه‌ندییه‌كان، سیاسه‌ت، كات به‌سه‌ربردن، رابواردن،
خۆشگوزه‌رانی و .... ئاگاییه‌كان، تێڕوانییه‌كان و ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری
گۆی زه‌ویدا ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئه‌م مرۆڤانه به‌بێ رۆیشتنه ده‌ره‌وه
له ماڵه‌كانی خۆیان، ده‌توانن گه‌شتێكی مه‌جازی به‌جیهاندا بكه‌ن. و له‌م گه‌شته‌دا
ده‌توانن ده‌رباره‌ی كاره‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان" و بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆیان
پرس و ڕا به خه‌ڵكانی دیكه بكه‌ن. زیاد له‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌توانرێت
چه‌ندین هاوڕێی نه‌دیو په‌یدا بكرێن، پرۆسه‌ی بانكی ئه‌نجام بدرێت، ئاگاداریی نرخی
سه‌همه‌كان بێت، ده‌توانی بۆ ده‌زگاكان چه‌ندین كاری جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ی، بكرێ
و ... ده‌زانین كه ته‌جهیزی كۆمپیوته‌ر به مۆدێم بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر له حاڵه‌تی كه‌سی ده‌ربچێت و بچێته ناو بازنه‌ی په‌یوه‌ندیی
ده‌سته جه‌معییه‌كانه‌وه و چه‌مكی نوێی {گرووپی ئه‌لیكترۆنی} له كۆمه‌ڵگای
نوێ‌دا ببێته واقیع.
ته‌مه‌نی مه‌كینه‌ی
میكانیكی نووسین {چاپ}له جیهانی پیشه‌سازیدا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك، و مه‌كینه‌ی
نووسینه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كانیش نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ چالاك بوو. له ساڵانی 1985 به‌دواوه
ورده ورده كۆمپیوته‌ر جێگه‌ی ئه‌م جۆره مه‌كینانه‌ی گرتووه. به‌ڵام تاكو سه‌ره‌تاكانی
1990 یش هه‌ر نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز شێوه‌ی سه‌ره‌كی نووسین بوو. پێویسته چابكه‌ره
نوێیه‌كانی وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب و لێزه‌ریش له هه‌مان خانه‌دا دابنرێن. ئه‌و
گۆڕانكارییه ته‌كنۆلۆژیانه‌ی كه له ده‌یه‌ی 1990 به‌دواوه له جیهاندا
روویانداوه ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی چاپی ته‌قلیدی وه‌ك بڵاوكراوه،
كتێب و هه‌موو چاپكراوه‌كانی دیكه‌شی خستوونه‌ته ژێر تیشك و رۆشناییه‌وه، ورده
ورده له پله‌ی یه‌كه‌مدا ناسینی ته‌واوه‌تی كۆمه‌ڵگا نوێیه‌كانی بۆ په‌یوه‌ندی
نووسراو گۆڕی و به‌شێوه‌یه‌كی هێدی و به‌ره به‌ره لاپه‌ڕه‌ی كۆمپیوته‌ر{لای كه‌م
له چه‌ند بوارێكدا}جێگه‌ی چاپكردنی ته‌قلیدی گرته‌وه. لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه‌توانایی
گۆڕانكاریی تێدایه. ئه‌مڕؤ نووسینی ئه‌لیكترۆنی بوارێكی فراوان ده‌گرێته‌وه و
پرۆسه‌ی {به‌كۆمپیوته‌ریبوون}به‌ره به‌ره هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی له‌ڕێگه‌ی
تۆڕه‌وه، تێكه‌ڵكردن، لێكهه‌ڵبێكانی زانییه‌كان، دانانی وێنه و هڵكاری. سازكردنی
لاپه‌ڕه‌كانی و دواجار چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن و .... ئه‌م پرۆسه‌یه
بۆته هۆی نه‌مانی زۆر له پیشه و كاره‌كان، له هه‌مان كاتدا چۆنییه‌تی به‌رهه‌مهێنانیش
{له‌رووی ماددییه‌وه}گه‌شه‌یه‌كی باشی كردووه.
نووسینی كتبێب، گۆڤار،
رۆژنامه له شوێنێكی جیهاندا له هه‌مان كاتدا چاپكردنی له چه‌ند شوێنی دیكه‌دا
(هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی گۆڕانه پێویستییه‌كاندا به‌پێی شوێنه جیاوازه‌كان)
بۆته كاریكی به‌ربڵاوی ئاساییی. ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی دیسكی به‌ستێوراو (سی
دی)یش له به‌رهه‌مهێنانی نووسینه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كاندا كاریگه‌رییان هه‌بووه. ئه‌مه‌ش
له حاڵێكدایه كه ته‌كنه‌لۆژیای فره میدیایی (مه‌ڵتی میدیا)له‌م بواره‌دا خراوه‌ته‌ڕوو،
و واقیعێك كه نووسین، ده‌نگ و ره‌نگ به ئاسانی و خێرایی له ته‌نیشت یه‌كترا
دابنرێن. له ساڵی 1990 به‌دواوه به‌ره به‌ره به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی
گۆڤاره‌كان، بانكه‌كانی زانیاریی، ئه‌نیسكلۆپیدیاكان، كۆمه‌ڵه هونه‌رییه‌كان و
زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كان له‌وانه‌ش كلاسیك و هه‌نووكه‌ییه‌كان كه خراونه‌ته سه‌ر
دیسكه به‌ستێوراوه‌كان ره‌واجیان په‌یداكردووه و به‌شێك له چالاكییه‌كانی
بڵاوكه‌ره‌وه گه‌وره‌كان پێكدێنێت.
له كتێبی (تمهید فی علم
الاجتماع، نووسینی: منوچهر محسنی)وه‌رگیراوه.




Hiç yorum yok:
Yorum Gönder